WHAT WE DO

بیرۆکەکەت دەکەینە کاری دیار.

خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بۆ ناساندن و پەرەپێدانی بزنەسەکەت.

01 / DESIGN
✦

گرافیک دیزاین

دیزاینی پۆست، ڕێکلام و ناسنامەی بینراو، بە شێوەیەک کە لەگەڵ بزنەسەکەت بگونجێت.

02 / PRODUCTION
◉

وێنەگرتن و ڤیدیۆ

وێنەگرتن و بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ بۆ بەرهەم، شوێنی کار و ڕێکلامەکانت.

03 / EDITING
▶

مۆنتاژ و ئیدیت

ڕێکخستنی ڤیدیۆ، دەنگ و کاریگەرییە بینراوەکان بۆ گەیاندنی پەیامەکەت.

04 / ADVERTISING
↗

سپۆنسەر و ڕێکلام

ئامادەکردن و بەڕێوەبردنی کەمپەینی ڕێکلامی بۆ گەیشتن بە جەماوەری گونجاو.

05 / SOCIAL MEDIA
◎

بەڕێوەبردنی پەیج

ڕێکخستنی ناوەڕۆک و بەڕێوەبردنی پەیجەکان بە پێی پێویستی بزنەسەکەت.

06 / TECHNOLOGY
⌘

کارە تەکنەلۆژییەکان

دروستکردنی ماڵپەڕ و چارەسەری دیجیتاڵ بۆ ڕێکخستن و پەرەپێدانی کارەکانت.

ناوی بزنەسی یەکەم
ناوی بزنەسی دووەم
ناوی بزنەسی سێیەم
ناوی بزنەسی چوارەم
ناوی بزنەسی پێنجەم
ناوی بزنەسی شەشەم

بڵاوکردنەوەی هەلی کار هەوڵێکە لەپێناو گەنجانی نیشتیمانەکەم

 

5ساڵ زیاترە

الحمداللە من "احمد عمر خدر" ناسراو بە "احمد توجار Ahmed Tujar" زیاتر لە 5ساڵە هەلیکار بڵاودەکەمەوە لەو چەناڵەوە خزمەت بە گەنجان و کارخوازان دەکەم و یارمەتی خاوەنکار و بازرگانان دەدەم بۆ دەستخستنی کەسانی بەتوانا و شارەزا و پێویست

هیچ کات ئەوە منەت نییە و من بە فەزڵی دەزانم

فەزڵی الله یە وەک زاتی پیرۆزی خۆی دەفەرموێت
﴿وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا﴾
(سورەتی المائدة، ٣٢)

واتا: هەرکەسێک ژیانێک ڕزگار بکات وەک ئەوەیە هەموو خەڵکی ڕزگار کردبێت

منیش هەرکات گەنجێکم لە بێ ئیشی ڕزگارکردبێت وامزانیوە هەموو کوردم لە بێ ئیشی ڕزگار کردووە

وە پێغەمبەری نازدارمان دەفەرموێت
«وَاللَّهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِي عَوْنِ أَخِيهِ»
(صحیح مسلم)

ان شاءالله ماندووبوونم بە فیرۆنەچووە

تا ئەو ساتەی ئێستاش بێ بەرامبەر هەلیکار بڵاودەکەینەوە کە بۆمان دەنێرن، وە لەهەرشوێنێکیش هەلیکار ببینین دەیهێنین و بڵاوی دەکەینەوە

داواکارم لەهەرکەسێک هەلیکارێکیم بڵاوکردووەتەوە و پێیناخۆشبووە گەردنم ئازا بکات و هەرکات شتێکی واش هەبوو با ئاگادارم بکەنەوە بەچاوان دەیسڕمەوە، چونکە من ئەوە بۆ خزمەت دەکەم نەک دژایەتی

سەرچاوەی هەلیکارەکانیشمان خاوەنکارەکان و پەیجەکان و گرووپەکان و ماڵپەڕەکانی هەلیکارن بۆیە ئێمە بەرپرس نین لەڕاستی و درووستی هیچ هەلیکارێک پێویستە خۆتان بەدواداچوون بکەن بۆ هەر هەلیکارێک کە دادەنرێت

٥ ساڵ زیاترە لە خزمەتی گەیاندنی هەلی کار و دەرفەت بە خەڵکی کوردستانم.
لە ماوەی ئەم ٥ ساڵەدا، زیاتر لە ١٠,٠٠٠ پۆست و هەلی کار ڕاگەیەنراوە و بە دەیان هەزار کەس گەیشتووە.

بەو هیوایەم هەموو خەڵکی کوردستان کار و پیشەی چاک و باش و رزق و رۆزی حەڵاڵ و فراوانیان هەبێت و خاوەن کارەکانیش داهاتی باش و حەڵاڵیان هەبێت

ان شاءالله بە گڕوتینی زیاتر بەردەوام دەبین

لەگەڵ ڕێزی "احمد توجار"
Ahmed Tujar
خاوەنی "چەناڵی هەلی کار لە کوردستان"

Ahmed Tujar

Brand Builder | Business Consultant | Digital Marketer
شارەزای بزنس و دیجیتاڵ مارکێتینگ

Founder & CEO at HYR Online
Founder & CEO at Home Yad
Founder & CEO at AT Shop
Founder & Ceo at AT Learning

خاوەن و بەڕێوەبەری HYR Online Digital Service
HYR Online Kurdistan (Iraq)

#ahmedtujar #احمدتوجار

ئەمەش لینکی چەناڵەکەیە
https://lnkd.in/dEeW4zBu