100شت دەزانم و بێ ئیشم ئەوە کەی وڵاتە
ئەوە قسەی زۆرێک لە گەنجانە
کێشەکە هەمیشە بێتوانایی نییە
هەندێک کەس هەن دەڵێن:
«مەندووبی دەزانم، مامۆستایی دەزانم، شۆفێری دەزانم، گرافیک دەزانم، ڤیدیۆ دەکەم، مارکێتینگ دەزانم، سۆشیال میدیا بەڕێوە دەبەم، سیستەم دەزانم، فرۆشتن دەزانم...»
لە CV ـەکەشیان هەموو ئەمانەیان نووسیوە.
بەڵام کاتێک خاوەنکار CV ـەکە دەبینێت، دەڵێت:
«ئەمە هەمووی دەزانێت؟»
لەوانەیە کەس باوەڕ نەکات.
کێشەکە ئەوە نییە کە تۆ تواناییت نییە؛
کێشەکە ئەوەیە کەس نازانێت تۆ بە ڕاستی لە چی باشیت.
کاتێک هەموو شتێک لە CV ـەکەت دەنووسیت، لەوانەیە لەبری ئەوەی بەهێزتر بیت، درۆزنتربیت لەبەرچاوی خاوەنکار
خۆت بە هەموو شتێک مەناسێنە و هەڵمەواسە!
یەک شت هەڵبژێرە، لێی باش بە، و بە بەڵگە پیشانی بدە کە بە ڕاستی لێی شارەزایت.
چونکە لە بازاڕی کاردا، تەنها ئەوە گرنگ نییە چی دەزانیت؛ گرنگە خەڵک چۆن و بە چی تۆ بناسێت.
— Ahmed Tujar
Brand Builder | Business Consultant | Digital Marketer
شارەزای بزنس و دیجیتاڵ مارکێتینگ